دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

تەندروستی هەرێم یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربونی لەمساڵدا راگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند، کە یەکەمین حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشیی کوشندەی "تای خوێنبەربوون" لە شاری دهۆک تۆمارکراوە، کە نەخۆشەکە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ، کە دانیشتووی گوندی دووگرێیە لە ناحیەی سنوونێ سەر بە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا، دوای ئەوەی چەندین جار سەردانی نەخۆشخانەکانی کردووە، دواجار ڕووی لە شاری دهۆک کردووە."

تەندروستیی دهۆک دوای گومانکردن لە نیشانەکانی، پشکنینی وردی بۆ ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە. ناوبراو پیشەی شوانە و بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو (لە ڕێگەی گەنەوە) ڤایرۆسەکەی بۆ گواستراوەتەوە. لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک خەوێندراوە، بەڵام وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە باری تەندروستیی ناجێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونی کردووەتەوە، کە لە ماوەی ڕابردووی ئەمساڵدا چەندین حاڵەتی گومانلێکراو لە هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ کراوە، بەڵام ئەنجامەکانیان نەرێنی بووە و ئەم شوانە دەبێتە یەکەمین حاڵەتی فەرمیی تۆمارکراو لە ناوخۆی هەرێمدا. پێشتر تەنها یەک حاڵەتی پیاوێک لە ناوەڕاستی عێراقەوە ڕووی لە شاری سلێمانی کردبوو بۆ چارەسەر، کە ئەویش بە تەواوی چاکبووەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

هۆشداریی بەپەلە بۆ هاووڵاتییان و ئاژەڵداران
وەزارەتی تەندروستی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان دەکاتەوە و داوا دەکات:
•لە کاتی بوونی هەر گومان و نیشانەیەکی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵەکان، دەستبەجێ تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکرێنەوە.
•هاووڵاتییان، قەسابەکان و ئەوانەی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان مامەڵە بە بەرهەمەکانیانەوە دەکەن، لە کاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست (وەک تای بەهێز، سەرئێشە، یان خوێنبەربوون)، بەبێ دواکەوتن سەردانی نەخۆشخانە بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP