دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق دەیەوێت نەوت بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا هەناردە بکات.

هەرێم نیوز
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆریی کەرکوک - جەیهان و پرسە گرنگەکانی دیکەی نێوانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی عێراق، لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردەدا، جەخت لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان کراوەتەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش لەسەر پرسی ئاو، کە یەکێکە لە فایلە هەرە گرنگ و هەستیارەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.

هەروەها، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پلانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ئابووریی عێراق و زیادکردنی داهاتی وڵات.

 لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە کۆمپانیا تورکییەکان کردووە کە بەشداری کارا لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوخۆی عێراقدا بکەن و سوود لەو ئاسانکارییانە وەربگرن کە حکومەتی عێراق بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دابینی کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP