دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: سەرۆکی سووریا خوازیاری دەستوەردانە دژی حزبوڵڵا

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، خوازیاری ئەنجامدانی جووڵەی سەربازی و دەستوەردانە دژی حزبوڵڵا، و جەختی لەوە کردەوە کە بە بڕوای ئەو ئەم هەنگاوەی سووریا زۆر کاریگەر دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ئارەزوو دەکات دژی حزبوڵڵا بجوڵێت و هەنگاوی ڕاستەوخۆ بنێت. 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشبینی دەکات ئەو هەنگاوەی دیمەشق کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی لەسەر هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە هەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، خۆی ئەحمەد شەرعی وەک سەرۆکی سووریا دەستنیشان کردووە، و لە هەمان کاتدا بە پیاوێکی بەهێز، قۆز، سەرسوڕهێنەر و سەرنجڕاکێش وەصفی کرد.

 ترەمپ جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆکی سووریا لە ئێستادا کارێکی زۆر باش ئەنجام دەدات لە بەڕێوەبردنی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییاتە ئەمنییەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP