هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بۆ تاووتوێکردن و بڕیاردان لەسەر سێ تەوەری گرنگی پەیوەست بە لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتییان و کاروباری فەرمانبەران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردهوه، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سەرپێچییەکانی هاتووچۆ و لێخۆشبوونی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان وەک دوو تەوەری سەرەکی تاووتوێ دەکرێن.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی ڕێکخستنەوە و درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.