هەرێم نیوز
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامیدان بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دڵنیاییەکی سەرەکییە بۆ دابینکردن و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جەختیش دەکاتەوە کە بەغدا ئەرکی پاراستنی ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکانی لە ئەستۆدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 7ـی 2026، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند بابەتێکی گرنگی سیاسی و ئابووریی ڕوونکردەوە.
سەبارەت بە پرسی چەکیش ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە دەست دەوڵەتەوە پرسێکی تەواو ناوخۆیی عێراقە و تەنیا لە بەغدا بڕیاری لەسەر دەدرێت، هەروەها لە ئاستی دەرەوە و لە هیچ پایتەختێکی دیکە گفتوگۆی لەسەر نەکراوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبودی ئاشکرای کرد کە سبەی پێنجشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزاری و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی ئێران سەردانی تاران دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا، پرسی غاز لە نێوان بەغدا و تاران بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.