دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئامادەین بۆ وەشاندنی گورز لە ئێران بەڵام ئەمریکا ڕازی نییە

هەرێم نیوز

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوەکو ئێستا ڕەزامەند نییە لەسەر دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تەممووزی 2026، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا بۆ (کەناڵی 14)ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، تەلئەبیب بە ڕاستی دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا نییە.

کاتز ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا کۆمەڵێک بەرژەوەندی لەگەڵ ئێراندا هەیە کە بە وتەی ئەو "لە سەرووی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلەوەن"، بەڵام جەختی کردەوە کە "ئەو ئیمپراتۆریەتە لەخۆباییەی هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیلی دەکرد، ئێستا هەرەسی هێناوە."

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دا و گوتی، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکدا بە هەموو هێزیانەوە وەڵامی ئێران دەدەنەوە و وڵاتەکەی بە تەواوی ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورز لە تاران.

سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێستاش، کاتز زانیاریی نوێی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لەم کاتەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی ئیسرائیلەوە دەفڕن بۆ وەشاندنی گورز لە ئێران و جەختیشی کردەوە کە ئێرانییەکانیش بەم بابەتە دەزانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP