دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە دانوستانی فراوانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان ئەنجامدا

هەرێم نیوز

شاندێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و دانوستانی فراوانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی 7ـی 2026، کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی لە شاری ئەنقەرە بەڕێوەچوو. 

لە کۆبوونەوەکەدا حکومەتی عێراق جەختی لەسەر دامەزراندنی هاوبەشییەکی ئابووریی کاریگەر لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێداندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕێڕەوی گەشەپێدانی ستراتیژی" دووپاتکردەوە وەک ڕێڕەوێکی ئابووریی گرنگ بۆ هەردوو وڵات.

 هاوكات حکومەتی عێراق داوای لە کۆمپانیا تورکییەکان کرد بەشدارییەکی کارا لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ناو خاکی عێراقدا بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP