هەرێم نیوز
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە ئەنقەرە، ڕێککەوتنی نوێیان لە بوارەکانی وزە و ژێرخانی ئابووری ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی 7ـی 2026، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، جگە لە ڕووبارەکانی دجلە و فورات، حکومەتی عێراق کار بۆ دروستکردنی ڕووباری سێیەمی ئابووری دەکات کە ئەویش پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان"ـە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، هەردوو وڵات دەبنە خاڵی بەستنەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی بڕیاردراوە هەناردەکردن و پەمپکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تورکیاوە دوو هێندە بکرێتەوە.
لە بەرامبەردا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پشتیوانیی خۆی بۆ لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیاری ڕەوانەکردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن عێراقەوە، تەواوی پێویستییەکانی تورکیا پڕ دەکاتەوە و وڵاتەکەی لە پشتپەستن بە سەرچاوەی دیکە بێپێویست دەکات.