دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

تاران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بەو مووشەکانەوە هەبێت کە ئاراستەی سعودیە دەکرێن

هەرێم نیوز

بەرپرسێکی سەربازیی ئێران ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی دەستێوەردانی لە ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سەر خاکی سعودیە هەبێت و هۆشداریش دەداتە ئەمریکا لە هەڵەکردن لە هەڵسەنگاندنەکانیدا.

ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، بەرپرسێکی سەربازیی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بەو مووشەک و کەرەستە تەقەمەنییانەوە نییە کە لە خاکی وڵاتانی دیکەوە ئاراستەی ناو خاکی شانشینی عەرەبیی سعودیە دەکرێن.

تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری ئەو بەرپرسە سەربازییەوە بڵاوی کردەوە: "ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەوە ڕەت دەکەینەوە کە هیچ پەیوەندییەکانمان بەو مووشەکانەوە هەبێت کە لە وڵاتانی ترەوە بەرەو ئامانجەکان لە ناو خاکی سعودیە دەهاوێژرێن."

هۆشداریدان بە ئەمریکا
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران هۆشدارییەکی توندی دایە واشنتۆن و ڕایگەیاند، خستنەپاڵی هەر کردەوەیەکی سەربازی دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ سەر ئێران، بە واتای هەڵەکردنی مەترسیدار لە هەڵسەنگاندن و حیساباتە ئەمنییەکاندا دێت.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP