هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی دوو مووشەکی بالیستیکی دەستنیشان کردووە کە لە ئێرانەوە بەرەو ناوچەکە هەڵدراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 8ـی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردەوە، مووشەکی یەکەم لە دەرەوەی ئاوە خاکییەکانی وڵاتەکە کەوتووەتە خوارەوە، لە کاتێکدا مووشەکی دووەم کەوتووەتە ناو ئاوە خاکییەکانی ئیماراتەوە.
وەزارەتی بەرگری جەختی لەسەر ئامادەباشیی بەرزی هێزەکانی کردووەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک لەپێناو پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەی، هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کردووە زانیاری و هەواڵەکان تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.