دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کازم شەمەری: ڕێککەوتن کراوە گرووپە چەکدارەکان بچنە ناو حەشدی شەعبییەوە

هەرێم نیوز

کازم شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتن کراوە گرووپە چەکدارەکان بەبێ ڕادەستکردنی چەکەکانیان ببەسترێنەوە بە حەشدی شەعبییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی 8ـی 2026، کازم شەمەری ئاشکرای کرد، سەرجەم گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆبوونەتەوە کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پرسی چەکدانان پێکهێنراوە.

 هەروەها جەختی کردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا نوێنەرانی گرووپەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبوونەتەوە و لێکتێگەیشتن دروست بووە، تەنها کتائب حیزبوڵڵای عێراقی نەبێت کە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کەشوهەوایەکی ئەرێنی و گەشبینانە هەیە بۆ دەستبەرداربوونی ئەو گرووپانە لە پێگەی پێشوویان و چوونە ناویان بۆ ناو حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە سیستەمی ئەمنیی فەرمیی عێراق، و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو ئەم پرۆسەیە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP