دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات حەوت وەزیر تۆمەتبارن بە گەندەڵی و ئاستەنگ لە بەرامبەر لێپرسینەوەیان هەیە

هەرێم نیوز

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،، حەوت وەزیر لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی تۆمەتبارن بە گەندەڵی،، بەڵام دەستوەردانی سیاسی بووەتە ڕێگر لە بەرامبەر ڕێکارە یاساییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، ئەبو توراب تمیمی،، ئەندامی پەرلەمانی عێراق،، لە لێدوانێکدا بڵاوییکردەوە،، سەرۆکوەزیران وەکو هەنگاوێک خواستی بەدیلهێنانی ئەو وەزیرانەی هەبووە،، بەڵام گوشاری لایەنە سیاسییەکانی ناو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ڕێگری لە دەستگیرکردنیان کردووە.

 ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سەرکردە و بەرپرسە پلە باڵاکان دوورخراوەتەوە و لە ئاستی خوارەوەدا ماوەتەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە دانپێدانانی دەستگیرکراوەکان ناوی بەرپرسی گەورەتری تێدا بووە،، بەڵام پرۆسەکە ئاراستەی دیاریکراوی وەرگرتووە. 

جەختیشی کردەوە کە دۆسیەی گەندەڵی لە بوارەکانی تەندروستی، دابینکردنی دەرمان، گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگری و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ناوخۆدا بوونی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP