دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 519 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی واژۆ کرد

هەرێم نیوز 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمیی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، واژۆ کرد.

بەپێی راگەیەندراوێک، فەرمانەکە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا بەرکارەکان دەرچووە، کە تێیدا پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی راژەیان بەرز دەکرێتەوە.

هاوكات ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم فەرمانە لەمڕۆوە کە رۆژی دەرچوونییەتی، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP