دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەنرا

هەێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی ڕاگەیاند، کە تێیدا لە کۆی نزیکەی ٤٠ هەزار پێشکەشکار، زیاتر لە ٣٩ هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان وەرگیراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە،٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی "زانکۆڵاین"ـی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆی گشتیی پلانی وەرگرتنی قوتابییان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن بریتی بووە لە (٦٥,٣٢٤) قوتابی، لە بەرامبەریشدا کۆی گشتیی پێشکەشکاران گەیشتووەتە (٣٩,٩٥٠) قوتابی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کۆی گشتیی پێشکەشکاران، (٣٩,٠٥٢) قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، هاوکات بەهۆی زیاتربوونی پلانی وەرگرتن لە ژمارەی پێشکەشکاران، (٢٧,٣٩١) کورسیی خوێندن بە بەتاڵی ماونەتەوە.

بەستەری وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان:
https://general.regayzanko.com/student/



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP