دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری نەوتی ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

هەرێم نیوز

سەرۆککۆماری ئێران دەستلەکارکێشانەوەی موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی وڵاتەکەی پەسەند کرد و بە فەرمانێکی فەرمی حەمید بۆردی وەک سەرپەرشتیاری نوێی وەزارەتی نەوت دەستنیشان کرد.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی 10ـی 2026، جێگری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی موحسین پاکنەژاد دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری نەوت پێشکەش کردبوو، لەلایەن سەرۆککۆمارەوە داواکارییەکەی پەسەند کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆککۆمار، هاوکات لەگەڵ پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە، سەرۆککۆمار لە چوارچێوەی فەرمانێکدا حەمید بۆردی بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی وەزارەتی نەوت ڕاسپاردووە تا ئەو کاتەی وەزیری نوێ دەستنیشان دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP