هەرێم نیوز
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پاسپۆرت درا تاوه‌كو جارێكی دیكه وه‌ك خۆی له‌سه‌ر ٩١ هه‌زار دینار جێگیر بێت و به‌رزنه‌كرێته‌وه بۆ ١٠١ هه‌زار دینار.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ستاییشی هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه كارایه‌ی له داكۆكیكردن له مافی هاوڵاتییاندا گێڕایان و توانیان گۆڕانكاری له بڕیاره‌كه‌دا بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، "سوپاس و ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنانه ده‌كه‌ین كه ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوه له گه‌یاندنی په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌نگی هاوڵاتیان له‌سه‌ر زیادكردنی نرخی پاسپۆرت".
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه هات كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان دژی زیادكردنی نرخه‌كه ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له گه‌یاندنی داواكاری و ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.