دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێ لەبارەی لەجیاتیدانانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی تایبەت بە (لەجیاتیدانان)ی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرد و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە ناویان لە لیستی مووچەدایە و بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق دەنێردرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی 10ـی 2026 بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە لە ڕێکەوتی (29ـی 9ـی 2026) دەرچووە و پشتی بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران بەستووە، ڕێکارەکانی لەجیاتیدانانی فەرمانبەران لە فەرمانگە و وەزارەتەکاندا ڕێکخراوەتەوە.

 لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەجیاتیدانان تەنیا بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی کرێی کاری ڕۆژانەیە کە لەسەر پێشینەی بەردەوامی مانگانەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم کار دەکەن و شایستەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەست کە مانگانە لیستی مووچەکانیان بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت، ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە.

 هەروەها بەپێی ڕێنماییە نوێیەکە، فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرەپێدان لەم پرۆسەیە بێبەش کراون و بڕیارەکە تەنیا بۆ کرێکارانی ڕۆژانەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP