هەرێم نیوز
حوسێن شیحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادیقون، ڕایگەیاند که لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر داوای ئەمریکا پرسی داخستنی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ئێران خستووەتە بەردەم ئەندامان، بەڵام سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە توندی دژی بڕیارەکە بوون و ڕەتیان کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، حوسێن شیحانی، ئاشکرای کرد ، که ئەگەر حکوومەتی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بدات، ئەوا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی توندی خۆیان ڕادەگەیەنن.
لە لایەکی ترەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ماوەی دوو ڕۆژە دەروازەی شەیب لە نێوان عێراق و ئێران بە تەواوی داخراوە.