دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لە مانگی داهاتووەوە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و دیمەشق دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "فلای ئەربیل" ڕایگەیاند، لە 2ـی کانوونی یەکەمی 2026ـەوە یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و دیمەشق بەڕێدەخات و هەفتانە سێ گەشت ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، لاوەند مەموندی،، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا، سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو بوون و بەم هەنگاوە دەبنە یەکەم کۆمپانیای کوردی و عێراقی کە گەشتی ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە بۆ سووریا ئەنجام بدات.

لە لایەکی دیکەوە، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا ڕایگەیاندووە، کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئاسمانییەکانی نێوان سووریا و هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ گەشتیاران دێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا کۆمپانیای "فلای شام" هەفتانە سێ گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و دیمەشق ئەنجام دەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP