دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گۆڕدرا

هەرێم نیوز

لەسەر داواکاریی فەرمانبەران و قوتابییان، گۆڕانکاری لە خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کرا و بەیانیان لە کاتژمێر 6:30ـەوە تاوەکو 8:30 کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بڕیار درا خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

بەیانیان: لە کاتژمێر 6:30 تاوەکو 8:30ـی بەیانی.
دوانیوەڕۆ و ئێواران: لە کاتژمێر 1:00ـی دوانیوەڕۆ تاوەکو 1:00ـی شەو.

هاوکات سەبارەت بە کۆکردنەوەی پارەی مۆلیدەکان ئاماژەی بەوە دا، ئەو مۆلیدانەی کاتژمێری کارکردنیان تەواو بووە بەردەوام دەبن لە پێدانی کارەبا تاوەکو 30ـی ئەم مانگە، و لەو وادەیەدا لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە نرخیان بۆ دیاری دەکرێت و دواتر پارە لە هاووڵاتییان کۆدەکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP