دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

حەیدەر عەبوودی: جەخت لە پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەینەوە

هەرێم نیوز

 

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند: دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی، ڕێنمایی و فەرمانێکی پابەندکەری سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدییە، جەختیشی کردەوە کە دۆسیەی مووچە بە تەواوی لە دۆسیە نێوانییەکانی دیکە جیاکراوەیە.
دووشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و هیچ دەستکارییەک ناکرێت. هاوکات جەختیکردەوە، حکوومەت لە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق بەردەوامە.
عەبوودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاند: "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دڵنیابوون لە دەستکاری نەکردنیان، رێنماییەکی پابەندکەرە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە."
سەبارەت بەم پرسە، عەبوودی روونیکردەوە، دۆسیەی مووچە لە سەرجەم دۆسیەکانی دیکە جیاوازە و ناکرێت بە هیچ گفتوگۆیەکی پەیوەست بە پرسەکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، عەبوودی دووپاتیکردەوە، حکوومەت لە جێبەجێکردنی دیدگا و بەرنامەکەی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێکردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی هەر سەرپێچییەک بۆ سەر سامانە نیشتمانییەکان لە سەرانسەری عێراق بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP