هەرێم نیوز
ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێر،وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە.
وەفدی پارتی پێكهاتبوون لە (د. پشتیوان سادق، مەحمود محەمەد) لە یەكێتی (د. رێواز فایەق، د. یوسف گۆران)، بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە بەشێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو گەیاندنی پەیامی مەسعود بارزانی و پارتی بووە بە یەكێتی، بەشێوەی رەسمی چونكە پێشتر بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندبوو، پەیوەندیكردن بە رەسمی دەبێت نەك بە بەیاننامە، خاڵێكی تر گەیاندنی تێبینی و گلەیی و سەرنجی یەكتر بە یەكدی، كە رەخنەو گلەیی و سەرنجیان چیە لەسەر یەك، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بەبێ یەكێتی و بردنی سێ پەرلەمانتاری یەكێتی كە ئەمە یەكێتی توڕەو نیگەران كرد.
لەدوای 4ی نۆزڤەمبەر و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی نێوان پارتی و یەكێتیە.