له كات و ساتێك‌دا كه ناوچه‌كه به ڕووداو و پێشهات و شه‌ڕێكی گه‌رم و قورس‌دا له نێوان جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و زڵهێزه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسییه‌كه‌ی زۆر وردبینانه و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ده‌كه‌ن ، به‌شێوه‌یه‌ك تا له‌لایه‌ك پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ن و گه‌ل و قه‌واره‌ی كوردستانیش له‌هه‌ڕه‌شه و ئاگری ئه‌م شه‌ڕ و ململانێییانه به‌دوور بگرن و بپارێزێت
هه‌موو ئه‌و جوڵه سیاسی و دیپلۆماسی و تێكۆشانانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌لی كورد و حكوومڕانییهكهی هه‌میشه فاكته‌ری سه‌ره‌كی و گرنگ بووه بۆ مانه‌وه‌ی كورد له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها جێگه‌ی متمانه‌یه ، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارانی ، له پێناو ناسنادنی دۆزی كورد به دوونیا و كاركردن و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندی و پێگه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ناوچه‌كه‌دا كه خاوه‌ن ماف و قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی
له‌و نێوه‌دا ، ڕۆڵ و پێگه و هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر له پێش جه‌نگ و له ئێستاشدا له‌ڕووی دیپلۆماسی و به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵه بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی دونیا ، به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن و سه‌رنجدان له‌سه‌ر جوڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ، له كاتێكدا شه‌ڕ و پێكدادانی قورس به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا ، به‌ڵام به‌ڕێگه‌ی هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رزی نێوده‌وڵه‌تی وناوچه‌یی كاری بۆ ئه‌وه كردووه تا ڕێگهچارهسهرییهك بۆ ئاشتی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه داخراوه‌كان بكات
به هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كاروچالاكییه دیپلۆماسیانه‌ی نێچیرڤان بارزانی ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان ، هه‌ر له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ بووه ، له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، ئیمارات و وڵاتانی ئه‌ورووپایی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه له‌ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و مامه‌ڵه‌كردنی وردبینانه له‌گه‌ڵ هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له پێناو پارێزگاری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
ڕۆڵ و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئینجا سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له رابردوو ئێستاشدا ، ڕۆڵێكی یه‌كجاری گرنگ و به‌هێز بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و زڵهێزانی دوونیا ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه رۆژ به‌رۆژ پێگه‌ی كورد له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بههێزوكاریگهرتر بێت ، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ، له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كاری كردووه ، هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له جیهاندا به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بێت له نێو ڕووداو و پێشهاته‌كاندا ، چوونكهی بوونی په‌یوه‌ندنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوه‌چه‌كه و جیهاندا ئاماژههیهكی روون به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا و جیهاندا
ئه‌و تێكۆشانه و په‌یوه‌ندنییه دیپلۆماسییانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،ڕۆڵێكی دیاروبه‌رچاوی بینیووه له پارێزگاریكردن له له هاوسه‌نگی و ئارامیی ناوچه‌كه و ئامانجی سهڕهكیش له‌و دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییانه ، ده‌رگه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ زیاتر به‌هێزكردنی پێگه‌یی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی وچاره‌سه‌ركردنی پرسه ههڵوهاستراوهكان تاكو به‌ڕێگه‌ی لۆژیك و گفتوگۆه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا په‌یامێكی گرنگ و روونه به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هێله له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وچونكه ئه‌م قه‌واره‌یه و حكوومڕانیهكهی به‌شێكی گرنگ و به‌رچاوه له‌نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا