کۆتا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە کرا سەرجەم فراکسیۆنەکانی عێراق و هەرێم تیایدا ئامادەبوون ،جگە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان .
ئەوەی کە لە میدیاکاندا بینیم موداخەلەکانی پەرلەمانتارانی عەرەب و بەشیکیش لە فراکسیۆنە کوردییەکان . ڕۆژ ڕۆژی خۆیان بوو بە ئارەزووی خۆیان تەشهیرو قسەیان بە کوردستان و حکومەتی کوردستان دەوت کەس نەبوو پێیان بڵێ ستۆپ.
چەندە ئایدلۆژیاو بیرکردنەوەیان جیاواز بێت ،وەڵی لە دوژمنایەتی کوردو کوردستان دەنووکێکیان هەیە .
شورەییە تۆی پەرلەمانتاری کورد، نەتوانیت لە ئاست ناحەقییەکان بڵێیت لەل ، هەرچەندە من نەموتووە هەرێمی کوردستان بە بێ کەمو کوڕی نییە بەرپرسانی هەرێمیش چەندین جارو لە چەندین بۆنەشدا ئاماژەیان بەو کێشەو کەم و کوڕییانە کردووە .
بەڵام ئەوەی لە عێراقدا دەگوزەرێت چ شطێکی بەسەر چییەوە هەیە . تەنها شتێک کە شانازی پێوە بکەن، مووچکەیانە ، ئەگەر نا نە ئیرادەو نە دەسەڵاتیشیان بە دەست خۆیانەوە نییە. رووداوەکانی ئەم دواییە شاهیدن ، کە تەنها لە عێراقدا دەبینیت شینەکە بۆ علی و بۆ هەریسەکەش پێکەوە بکەن !
ناچمە ناو تەواوی قسەکانەوە ،بەلام چەند نموونەیەک لەو قسانەت بۆ باس دەکەم ، کە لایەنێکی کوردیم نەبینی ڤیدیۆکەی بڵاو بکاتەوە کە بەرپەرچی ئەو کەسانەی داوەتەوە ، کە دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن .
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (هەیبەت حەلبوسی ) قسەکانیم بە ڤیدیۆ بینی کاتێک پەنجەی ڕادەوەشاند و دەیوت : لە هیچ دەزگایەکی میدیایی و فەرمی ئیداری هەرێمی کوردستان قبوول ناکەم لە بەیاننامەکاندا دەستەواژەی حکومەتی بەغداد بەکار بهێنن ، لە بری بەکارهێنانی حکومەتی فیدڕالی عێراق . هەموویان دەستیان بەچەپڵە لێدان کرد . کەسێکم نەدی بڵێت ئەی بۆ جەنابتان و حزبەکەی خۆشی کە ناوی (تقدوم) ە بەیاننامەکەی دژی حکومەتی هەرێم ناوەکەیتان بە (حکومەتی ئەربیل )هێناوە .
ئەی مەگەر هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی قەوارەیەکی دەستوری نییەو ناوی خۆی نییە؟
بۆ کەسێک هەلنەستا جورئەتی ئەوە بکات بڵی پەنجە لەم برادەرانەی خۆت و چواردەوەریش ڕابوەشێنە.
یانی ئەگەر فراکسیۆنی پارتی لەوێ نەبێت دەبێت هەرێمی کوردستان بێ ساحێب بێت ؟ باوکم بە ویژدانم ئەوە ئێوەن ئەرکە قورسە نەتەوەییکانتان تەنها بۆ پارتی جێهێشتووە ، ئەگەرنا تۆ بۆ قسەیەک ناکەیت کاتێک بۆ بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان پێویستە وەڵامی بدەیتەوە!
لە لایەکی تریشەوە برادەرێکی تری شیعی موداخەلە دەکات و دەڵێت :
هیچ لۆژیک نییە ئێمە لە پارەی بەسرە مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرین . ئەی کوان قارەمانەکانی دەڵێن کەرکووک کوردستانییە. بۆ قسەکانتان لە دەمی وەرنەگرتەوە ، پێیان بڵێن بە درێژایی مێژوو جەنابتان و دەوڵەتەکەشتان لە سالی ١٩٢٠ ەوە کە وڵاتەکەتان بە بۆنەی بوونی نەوت لە کەرکوکی کوردان دامەزراند و لەو سەردەمەوە ئەو نەوتە دەبەن بۆ خێر و بێری عروبەی خۆتان . هەمووی حەپەلووش دەکەن ! بۆ کەسێکتان وەلامی ئەو عەرەبە شۆڤینییە نادەنەوە؟
ئەوە کارتەش دەبێت بدەنە دەست پارتی؟
ئەمانەو چەندین قسەی دیکەش کە پێم خۆشە خەلکی کوردستان خۆیان بە دوایدا بچن ، بزانن ئێمە گیرۆدەی دەستی کیین و چین .