گه‌لی كورد ، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ده‌یان ساڵه خه‌بات و راپه‌ڕین و به‌رخودان ده‌كات ، قوربانی زۆری له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و خاكی داگیركراوی به‌خشیووه ،چونكه به زۆر و دوور له‌ویستی خۆی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ش به‌شی چوار ده‌وڵه‌تی ساخته‌ی داگیركه‌ر كراوه ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه كورد هه‌رگیز شه‌ڕخواز نه‌بووه به‌ڵكو به‌زۆر شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ، بۆیه ڕه‌نگه له رابردوودا زۆرجار بووبێته قوربانی شه‌ڕی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێی ئه‌زموونی خۆی ئێستا ئیتر گه‌لی كورد خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایه و هه‌میشه هه‌وڵی داوه كێشه‌كانی به‌ڕێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیی و لۆژیكانه چاره‌سه‌ر بكات
له ئێستادا ڕه‌نگه پرسیارێك بێته ئاراوه ، له رووداو و پێشهاتێكی گه‌وره‌ی ئێستادا كه چاوه‌روان ده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا بێت ، له كوێی هاوكێشه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان دا بێت؟ لێره‌دا گرنگه تێبگه‌ین ئه‌و جه‌نگه ،شه‌ڕێ جه‌مسه‌ره هه‌رێمایه‌تی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆزی كوره‌وه نییه ، بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ، زۆر ژیرانه و ڕاشكاوانه ڕاگه‌یاند\ووه نابێته لایه‌نی ئه‌م جه‌نگه
شه‌ڕو ململانێیه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌كه‌دا كه له نێوان ئهمهركیاو وئیسرائیل و له‌لایه‌ك و لایه‌كی دیكه ئیران ، له بنه‌ڕه‌تدا ململانیه‌كان به‌رژوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی زۆر ئاڵۆزن و ده‌بوو چه‌ند ساڵ پێش هه‌ر ڕووبدات ، كه تێیدا هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون ، ململانێیه‌ك بۆ به‌رژوه‌ندی ئێمه‌ی كورد دروست نه‌بووه ، چونكه دۆز و پرسی كورد بابه‌تێكی جیاوازه له هه‌مانكاتیشدا ڕه‌نگه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی زێرین بۆ گه‌لی كورد بێته ئاراوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی
بۆیه گه‌لی كورد ، به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخه ، ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت كه چوونه نێو ئاگر وشه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه ، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی زۆر مه‌زنه ، مێژووی دوێنی و ئه‌مرۆش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن گه‌ل و نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان له نێو جوگرافیاییه‌كی زۆر هه‌ستیاردا ده‌ژین ، هه‌میشه ده‌بنه قوربانی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه په‌پوه‌ندی به ئه‌وانه‌و هنییه ، ئه‌گه‌ر لۆژیكانه و ژیرانه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن
سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد باش له‌و راستییه تێده‌گات كه چوونه نێو گۆڕه‌پانی شه‌ڕێك و نێو جوگرافیایهكهوه كه هیچ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه نییه ، پرسێكی مه‌ترسیداره ،چونكه گه‌لی كورد ده‌یان ساڵه مێژووییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و ململانێی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی خاك و نیشتیمانی چێشتووه ، هه‌ر بۆیه بیركردنه‌وه‌ی سیاسیی سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كورد دوای ئه‌زموونێكی زۆر وایكردووه كه زۆر هوشیارانه و ژیرانه و به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات
چونكه هه‌ر هه‌نگاوێكی به په‌له و تێوگلان له نێو ئه‌م ته‌نگژه و ململانێیانه‌دا ، واته ده‌كات قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر دروست بێت و زیان به كۆی گشتی دۆزی كورد ده‌گه‌ێنێت، له‌و نێوه‌دا هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به تایبه‌تی ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی بۆ رووداو و پێشهاته‌كان وایكردووه نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بپارێزێت و به‌رپرسیارانه و بێلانه نانه و وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و وه‌ك چارهساری مامه‌ڵه‌ی كردووه ، له پێناو پارێزگاریكردن له دۆزی كورد و دوور كردنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له ئاگر ململانێیه‌كان
بۆیه ، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌هه‌موو كات زیاتر پێوستی به پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی ده‌ستكه‌وته سیاسی و ئیدارییه‌كان كه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌یه ، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستێكی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و سه‌ركێشی نه‌كردن بۆ نێو شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كان و واده‌كات كوردوكوردستان پارێزراو بێت و باشتر سوود له ده‌رفه‌ته‌كان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر ببێنێت