له رابردوو و ئێستای گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه هه‌رده‌م سیاسه‌تی ودیپلۆماسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی وچاره‌سه‌ری و سه‌قامگیری بووه و دوور بووه له ده‌ستوه‌ردان و چوونه نێو جه‌مسه‌ربه‌ندی و ململانێیه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بووه ، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت سه‌ركه‌وتووانه‌یه‌ش وایكردووه رۆژ به رۆژ سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌هێزتر بێت
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن وێرای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وسه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بێلانی خۆی راگه‌یاندووه له‌و شه‌ڕو ململانێییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاندووه ، به‌ڵام دوژمنه نامه‌رد و نه‌یارانی كورد چاویان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌سه‌ندن وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا كوردوكوردستان له‌نێو ئه‌و جه‌نگه‌دا تێوه‌بگلێنن
ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه دوژمنكارانه و نامه‌ردانه‌یه له‌كاتێكدایه ، هه‌ندێك جاش مورته‌زه‌قه و به‌كرێگیراو و نه‌خۆشی كۆیڵه‌كراوی نه‌یارانی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی پشتیوانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌وا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان پاساو و بیانوو بۆ ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه بده‌نه‌وه ، له كاتێكدا سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه رایانگه‌یاندووه ، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوبنه به‌شێكه له‌و شه‌ڕو ململانییه‌كانی ناوچه‌كه
له‌كاتێكدا گروپ و تاقمه میلیشیا تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئێرانی نامه‌رد ، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ر ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕه‌خسا بێت به مووشه‌ك و درۆن په‌لاماری شوێنه سڤیل و ئابوورییه‌كانی كوردستانیان داوه و له به‌غدا فشاری زۆری ئابووریان و كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ گه‌لی كورد دروست ده‌كرد ، به‌تایبه‌تی له ئێستای شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل وئیران وه‌ك ده‌رفه‌تێك هێرشی ناڕه‌وا و تیرۆریستانه به درۆن و مووشه‌ك په‌لاماری كوردستانی ئاشتیخواز ده‌ده‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جاش و مورته‌زه‌قه‌ی ئه‌و میلیشیا تیرۆریستانه له قسه و نووسینه‌كانیان پاساوی سیاسی بۆ ئه‌و كاره نامه‌ردانه وسته‌مكارانه‌یه دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنه‌وه ، به‌تایبه‌ت ڕژێمێكی نامه‌ردی وه‌ك ئێران ، كه ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستی و سیاسه‌ته شێتانه‌یه ، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه و ناچێته چوارچێوه‌ی دراوسێتی و دراوسێیته‌وه و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كارمه‌ندانی ئاسایش و ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به ڕێگه‌ی مووشه‌كی بالستیك و درۆنی بۆمبرێژكراو و بۆردومانكردنی شاره‌كانی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن تاران و گروپ و میلیشیا مورته‌زه‌قه تیرۆریسته‌كان هیچ پاساوێك جگه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی نامه‌ردانه هه‌ڵناگرێت
نه‌یارانی كوردستان ده‌یانه‌وێت كوردستان له نێو ئه‌وجه‌نگ و شه‌ڕه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌لی كورده‌وه نییه تێوه بگڵێن ، به‌ڵام كوردستان هه‌میشه سیاسه‌تی بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردووه و چه‌ندین جار سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیش به ڕاشكاوی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ، هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له‌و جه‌نگه و له هه‌موو ئاسته‌كاندا به گووتاری سیاسی ودیپلۆماسی و سیاسی ئاماژه‌یه ڕاستگۆیی و ڕاشكاوی كوردستان ، به‌ڵام وێرای ئه‌مانه نه‌یارانی په‌لاماری نامه‌ردانه‌ی ده‌ده‌ن ، له سه‌ر ئاستی میدیاییش به‌هه‌مان شێوه كوردستان به ته‌واویی بێلایه‌نی له‌و شه‌ڕه‌دا پاراستووه ، ئه‌وه‌ی دوژمنانی ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه ده‌یكه‌ن ، پێده‌چێت چاویان به قه‌واره‌ی سیاسی كوردستانێكی به‌هێز هه‌ڵنایه‌ت و چونكه هه‌میشه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به گه‌وره‌ترین كۆسپ له‌به‌رده‌م خۆیان ده‌بینن
له‌كاتێكدا بارودوخی ناوچه‌كه ده‌خوازێت ، گه‌لی كورد به یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی پشتیوانی له دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی و پشتیوانی ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات و دژی دوژمنانی كوردستان بوه‌ستێته‌وه ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك جاش مورته‌زه‌قه وبه‌كرێگیراو ئه‌وانه‌ی له رابردووش‌دا به‌كرێگیراوانه خزمه‌تی نه‌یارانی كوردستانیان كردووه‌و فرمێسكی درۆزنانه بۆ كوروكوردستان درێژن ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وا وه‌ك دوژمنه‌نامه‌رده‌كان به دڵێكی ڕه‌ش و پڕكینه دژی كورد‌و ئه‌زموونی كوردستانن ، ئه‌وان هه‌میشه لایه‌نگری میلیشیا تیرۆریسته‌كان و ئێرانی نامه‌ردیان گرتووه بۆ په‌لاماردانی كوردستان ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌زگه‌كانی دادوه‌ری ئه‌و جاش مورته‌زه‌قه وسیخور و به‌ركرێگیراوانه ڕووبه‌ڕووی دادگا و سزا بكرێنه‌وه ،چونكه ئه‌وان له دوژمنان زیانبه‌خشترن بۆ ئه‌م گه‌ل ونیشتیمانه ، ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بزانن ته‌مه‌نی دوژمنانی ده‌ره‌كی وناوخۆیی پێكه‌وه گڕیدراوه و رۆژی پووكانه‌وه‌یان زۆر نزیكه .