دواین هەواڵ

کۆبوونەوەی نهێنی ئەلپ؛ بەرپابوونی سێبەری شەڕێکی نوێ؟

‌د.سەردار عەزیز

15 کاتژمێر پێش ئێستا

هەفتەی ڕابوردوو لە چیاکانی ئەلپ لە ئەڵمانیا. کۆبونەوەیەکی نهێنی تایبەت لە نێوان وڵاتانی کەندا و ئورودون و ئیسرائیل و ئەمریکادا سازکرا. بەرپرسی سێنتکۆم براد کوپەر وەک نوێنەری ئەمریکا لەوێ بوو. کۆبونەوەکە لە کاتێکی تایبەتدا دێت، چونکە چەند جوڵەیەک لە ئارادان کە داینەمۆی یەکترن.

یەکەم، ئێران دەزانێت ئێستا باشترین کاتە بۆ زیان گەیاندن بە پێگەی جەماوەری ترەمپ، چونکە هەڵبژاردن چەند هەفتەیەکی ماوە.

دووەم، ئێران دەزانێت لە ئێستادا ئەمریکا خۆی لە شەڕێکی ترەوە ناگلێنی بە هۆی دۆخی هەڵبژاردنەوە. هەروەها بە ئەگەری زۆرەوە بە هۆی نەبونی تەقەمەنی پێویست.

سێیەم، ئێران لە ڕێگای هەردوو یەمەن و حەشدەوە سعودیە ساندویچ دەکات و لەم ڕێگایەوە نەک تەنها سعودیە ڕەزیل دەکات، بەڵکو نرخی نەوت لە دونیادا بەرز دەکاتەوە. لە هەمانکاتدا ڕێکەوتنی مەکە دەکات بە نوکتە.

چوارهەم، ئیسرائیل لە ڕێگای دزە پەکردنی ئەم زانیارییانەوە دەیەوێت پەیوەندی سعودیە و ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە. سعودییەکان نکوڵی لێدەکەن، کە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ڕودانی.

پێنجەم، سعودیە داوا لە ئەمریکا دەکات کە بێتە نباو شەڕەکەوە، لە یەک ڕۆژدا محمد بن سەلمان دوو جار تەلەفونی بۆ ترەمپ کردبوو، بەڵام بۆ ترەمپ نەگونجاوە، بە تایبەتی حوسییەکان لە لەیەکگەیشتنی عومان پەیماناین بە ئەمریکییەکان دا کە هێرش نەکەنە سەریان. جوڵەیەکەی بیژییە.

ئایا لە ئەنجامی ئەمەدا هیچی نوێ دێتە ئاراوە. هەفتەی داهاتوو ترەمپ لە نیویورک لە گەڵ کەنداوییەکاندا کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەگەری زۆرە پێیان بڵێت هەتا دوای هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریکا جوڵەی ئەوتۆ ناکرێت.

ئێران فشار دەکات کە گوایە ئەگەر ترەمپ کۆنگریس لە دەست بدات ئەوا توانای بەردەوامی شەڕی کەم دەبێتەوە، بە تایبەتی لە ڕوی داراییەوە.
بەڵام ئەگەر ئێران هێرشیش نەکات ئەگەری لاوازبونی ترەمپ زۆرە. بەڵام لە ئەگەری ڕۆڵی اێراندا، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە دوای هەڵبژاردن زیاتر دەکاتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP