دواین هەواڵ

چەپ و ئیسلامی و غەززە !

‌چاپوك سەید عومەر

پێش 2 هەفتە

ئەوەی چەپەکان بۆ غەززە کردیان، بەدرێژایی مێژووی نوێ بۆ هیچ گەلێک نەکراوە، لەو ڕۆژەی کاولکاری لە غەززە دەستیپێکرد، لەسەرتاسەری دونیا بەتایبەت ئەوروپا، چەپەکان دەتوانم تاکە لایەن بوون ساتێک نەوەستان، بەدەم سەدان سروود بەسەر فەڵەستین بە ملیۆنەها کەسیان هێنا سەرشەقام . لەپەرلەمانەکانی دونیاش بەتایبەت ئەوروپا، چەندین حوکمەتی خۆیان ملکەچکرد بەدەرهێنانی بڕیاری وەها توند، تا ناتانیاهۆش درا بەدادگا و حوکمی غیابی گرتنی بۆ دەرچوو .

ئیسلامیەکان، تاکە هێز کە جنێوی پێبدەن و تەکفیریانکەن و پێیان بڵێن مولحید تەنها چەپە وەک ئەوەی ئەوانی تر مولحیدیان تیانەبێ، هەرچەندە دینیش هەر کە لەسەرەتاوە سەریهڵداوە وەک هێزێکی چەپ بۆ گۆڕانکاری و دژە ستەم لێکدراوەتەوە، تا ئەو کاتەی لای کۆنسێرڤاتیڤە دینیەکان یان کراوە بە سەرەنوکی ڕمبی چەوسانەوە، یاخود لای هەندێکان بۆتە دروشم و بازرگانی . زیاتریش ئەوانەی جنێوی زۆر پیس دەدەن و دەمپیسن، ئەوانەنە کە لە پڕۆفایلەکانیان زۆرترین ئایەتی قورئانیان داناوە .

لای عەرەبی ئیخوانی بەگشتی و لای ئیسلامی سیاسی فەڵەستینی و کورد بەتایبەتی، گەر بچووکترین ڕەخنە لە حزبی ئیسلامی بگریت، ئەوە بە چەپ و مولحید تاوانبارت دەکەن، هۆکاری ئەوەش نەبوونی مەعریفەتی سیاسیە، یەکەم لەبیریان دەچێ کە تاکە لایەن کە دەرگایان بە ڕوودا دەکەنەوە لە کاتی پەناهندەیی و لەکاتی ڕوودانی جەنگ بەدەستی کۆنسێرڤاتیڤەکان و حزبە دینیەکانی بیرتەسک و مێشک بچووکی ئەوروپیەوە کە هەڵدەگیرسێنرێ، ئەوە تەنها چەپن دژی شەڕ دەوەستێنەوە . لەو بارودۆخەشدا لەنگەرەکە هەرهەمووی بە قازانجی ڕاستڕەوی ئەوروپیدا دەگەڕێتەوە و بۆیە دوای ڕووخانی سۆڤیەت ئەستێرەیان هەردەم لە گەشانەوەیە .

ئەوەی لە هەموو شتێ ناخۆشترە لەو ڕەوشەدا، کە کۆتایی هەموو ئۆپەڕاسیۆنە سیاسی و عەسکەریەکان، لە قینچکە تەنگی ئیسلامی سیاسیدا و قبوڵنەکردنی بچووکترین ڕەخنە، یا هۆشداری، کۆی بەرهەمی گۆڕانکاریەکان لە کاتی ڕووخانی هەر دەوڵەتێکی ناوچەکە، قازانجەکەی دەچێتە باخەڵی سەرمایەدارانی وڵاتی زلهێز و تورکیا و دەوڵەتەکانی کەنداو، کە لە ڕاستیدا ئەوانە گەورەترین یاریزانن، کە دوا گۆڵەکە لەو مییلەتانەی لای خۆمانی دەکەن .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP