زیاتر له یه‌ك سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانی بارزانی و بارزانییه‌كان و به‌رده‌وامی ڕێبازی بارزانی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه ، هه‌ر بۆیه بۆ ساتێكیش سازشیان له سه‌ر مافه‌ره‌واكان و خاكی كوردستان نه‌كردووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌یارانی كورد و جاشه‌كانیان شكستخواردووانه و ڕیسوایانه هه‌میشه هه‌وڵیانداوه و خۆیان له راستییه‌كان بدزنه‌وه یانیش به سیناریۆ و پیلانگێرییه‌كانیان هه‌وڵی شێواندنی مێژوو و ڕابه‌رایه‌تی بارزانی بده‌ن ، به‌ڵام له بیریان چووه بارزانی میراتگری شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، نه‌ك ته‌نیا حزب ولایه‌نێك و جوگرافیاییه‌كی دیاریكراوه ، چونكه بارزانی و شۆڕشه‌كانی و هه‌وڵه‌كانی به‌كرده‌وه بووه‌ته ئومێد و موڵكی هه‌موو كوردێكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره ، سیبموڵی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌یه‌خاوه‌ن بیروباوه‌رێكی پته‌وی كوردپه‌وه‌رین خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و ژێر ده‌ستی و تێكۆشین بۆ به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی وده‌وڵه‌تبوون
بۆیه، ئه‌وانه‌ی له‌رابردوو هه‌وڵی شۆڕشه‌كانی كوردیان دا و یانیش خه‌ونی ڕێگریكردن له گه‌یشتنی كاروانی ئازادیخوازی و رزگاریخوازی كوردوكوردستان ده‌بینی ، به‌ڵام شكستیان خوارد و له لووتكه‌ی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان هه‌ڵدێران ، ئێستا بێ ئومێدانه و هیچیان پێنه‌ماوه و ده‌یانه‌وێت و هه‌وڵی بێهوده ده‌ده‌ن تا دڵ یان به‌وه خۆش بكه‌ن ، بێ ڕێزی به سیبموڵ و هێمای ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد بده‌ن ، ئه‌و ڕابه‌ره‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێناو پارێزگاریكردن له شوناس و مێژوو و ڕه‌سانه‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كرد ، نه‌ته‌وه‌یی كورد و دۆزی ره‌واگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌یانده هه‌موو جیهان ؛بۆیه ئه‌وه‌ی دوژمنان به ڕێگه‌ی فه‌ریكه جاشه‌كانیان له كوردستان ده‌یكه‌ن ئاماژه‌یه به شكستخواردووی و مایه‌پووچیان به‌رامبه‌ر بارزانی و ڕێبازی بارزانی ،چونكه ئیتر ده‌ڕه‌نگ بووه و نه‌ته‌وه‌یی كورد جارێكی تر ناكه‌وێته ژێر هه‌وڵه چه‌واشه‌كارییه‌كانیان و دروشمه درۆ و بڕیقه‌داره‌كانیان
له‌وه‌ش روونتر خۆشه‌ویستی بۆ بارزانی و ڕێبازه‌كه‌ی له نێو رۆحی هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌وه‌ر ونه‌ته‌وه په‌وه‌ر ئاوێته بووه ، به شاردنه‌وه وێنه‌ی بارزانی ، ئه‌و بیروباوه‌ره كاڵ نابێته‌وه به‌ڵكو زیاتر هانی كورد ده‌دات به‌رده‌وام بن له سه‌ر ڕێبازی بارزانی كه رێبازی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانه ، دوێنی تۆپ و تانك و فرۆكه و گه‌له‌كۆمه‌كی نه‌یانتوانی خۆشه‌ویستی و مه‌شخه‌ڵی ئه‌م ڕێبازه بكوژێنه‌وه و ئه‌مرۆش ناتوانن ،به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و فه‌ریكه جاش و به‌كرێگیراوانه له ناوخۆی كوردستان ڕووبه‌ڕووی سزا ببنه‌وه ، چونكه خه‌ریكه شه‌رعییه‌ت بۆ به‌كرێگیراوییان دروست بكه‌ن ، بۆیه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه بێ ڕێزی بۆ سیمبوڵه‌كانی گه‌لی كورد ببه‌ن ، دوێنی بێ ڕێزی به پێشمه‌رگه ، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌مڕۆ به پشتیوانی ئاغاكانیان بێ ڕێزی گڕتن به ڕه‌مزی 70 ملیۆن كورد
بۆیه، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی یاساوه ، رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه ببێته‌وه ، كه له ژێر سێبه‌ر وئازادی ودیموكراسییه‌ته‌ی كوردستان ، به پاساوسیناریۆی قڕێژ هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ، نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌ده‌ن ، ئه‌و پیلانگێری و په‌لاماردانه گه‌وره‌تره له‌وی كه‌س ولایه‌نێك بێ رێزی به سیمبوڵه‌كانی گه‌لی كورد ببات ، بۆیه كاتی سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه خه‌ونی سووكایه‌تیكردن به ره‌مز و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ن و ئه‌م خه‌ونه‌شیان وه‌ك هه‌وڵه‌كانی دیكه سه‌ریان له لووتكه‌ی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن ؛بۆیه به‌ری رۆژی بارزانی، به دوژمنان وفه‌ریكه جاشمورته‌زه‌قه‌كانیان ناگیرێت