بەئامانج گرتنی دەزگای هەواڵگری عێراق ڕوداوێکی ئاسایی نیە، ئەم دەزگایە بڕبڕەی پشتی حکومەتە، بەزمانێکی تر بۆردومانی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراق کراوە نەوەک میلیشیاتی نزیک لەئێران، ئەم دەزگایە لە بنەڕەتدا بوەتە کێشە بۆ حشدی شعبی ، تەنانەت تۆمەتبارە بەهەبونی دەست لە کوشتنی قاسم سلێمانی و ابو مهدی مهندس کە سەرۆک ئەرکانی حشدی شعبی بو.
کێ بۆردومانەکەی کرد؟
بەدڵنیاییەوە گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاومە گومان لێکراوی سەرەکین، دەنگۆیەکیش لەعێراق هەیە کە بە دیاریکراوی باس لە (حزب اللە )دەکەن.
ئەمریکا و ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەک ئەوکارە ناکەن، چونکە هەماهەنگی تەواویان هەیە لەگەڵ ئەم دەزگایە و ئەگەر کارێکی لەم جۆرەش بکەن نایشارنەوە و ناشترسن لە ڕاگەیاندنی ،تەنانەت هاوکاری دارایی ئەم دەزگایە دەکەن.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت بەپێی ئەم ڕوداوە مەترسیدارە بێت، هەنگاووی دووەم دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕوو بەڕووی هێرش دەبێتەوە، بەهۆکاری ئەوەی پاش دەزگای هەواڵگری ، دژەتیرۆری عێراق تاڕادەیەکی زۆر نیشتیمانیە و پابەندی حکومەتە و حکومەتیش لە ئێستادا بۆ بەدەستهێنانی کورسی دەسەڵات لە خزمەت ئەمریکادایە.
ئەوەی چاوەڕوان کراوە
عێراق لەلێواری تەقینەوەیە و شەڕەکە لەناوخۆی عێراق بۆ دروستکردنی هەژمون دەستی پێ کردوە و لەم جۆرە ڕووداوانەش هەمیشە کەسانی سەربازی و ئەمنی براوەن بەنمونە ، ڕەنگە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق نزیکترین کەس و دڵخوازی ئەمریکاش بێت بۆ بوون بەسەرۆک وەزیران .