3ی مەی (ئایار)، كه رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نوسییه، له‌وه‌وه هاتوه، له‌ساڵی 1991و له‌خولی 26ه‌مینیدا، كۆنگره‌ی گشتیی رێكخراوی (یونسكۆ)، دیاریكردنی رۆژی ئازادیی رۆژنامه‌نوسیی كرده راسپارده، دو ساڵ دوای ئه‌و مێژوەیش، واته له‌ساڵی 1993دا، كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پشتیوانیی ئه‌و راسپارده‌یه‌ی كرد‌و دیاریكردنی رۆژه‌كه‌ی به‌ره‌سمی راگه‌یاند.
ئەوڕۆژه له‌پێناو زانینی راده‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی‌و به‌رگریكردنه له‌په‌یڕه‌وكردنی میدیایی. لەوڕۆژه‌دا ره‌وشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌مو جیهاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، پێویسته حكومه‌ته‌كان رێزی ئه‌و ئازادییه بگرن‌و به‌ڵێنی پاڵپشتیكردنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی رۆژنامه‌نوسان‌و مافی گه‌له‌كانیان له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، بده‌ن چونکە ئازادی و میدیا دوو دیوی تەواوکەری یەکترن ئازادی دەبێتە هۆی بەردەوامی راگەیاندن، ئەمە جگەلەوەی ئازادی مافی هەموو تاکێکە لە گوزارشت کردن لە بۆچونی خۆی بەبێ دەست تێوەردان.
ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت لە چوارچێوەی رەهەندەکانی ئازادی وەرگرتنی هەوال وزانیاری و ئازادی گواستنەوە و بلاوکردنەوە و ئازادی ئاخاوتن وەک مافێکی بنەرەتی رۆژنامەنوسان لە دۆخێکی خراپ دایەو هەموو ساڵێک رێکخراوە نێودەولەتیەکانیش بۆ داکۆکی لە مافەکانی رۆژنامەنوسان پشتراستی دەکەنەوە، بە دانانی فشاری پێشوەخت لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان یاسای تایبەیمان هەلە کە لەسالی ٢٠١٣ دەرچووە و باس لە مافی بەدەستخستنی زانیاری دەکات، بەلام لاپەرەکانی یاساکە لەجیی ئەوەی کاری پێبکرێت تۆزی لەسەر نیشتووە.
هەربۆیە رۆژنامەنسان ناتوانن پراکتیزەی ئەم مافە رەوایەی خۆیان بکەن و هەمیشە توشی ئاست تەنگ دەبنەوە و ئەوەشی بەچنگی دەخەن یاخەد بە نا ئاسایی یان بەزۆرەملی و دور لە پرنسیپ و بنەمایی ئیتیکیە.
سەبارەت بەو ئازادییەی لە ژینگەی سۆشیال میدیاش دەگوزەرێ جۆرێک لە فەوزای دروست کردووە و رەخنەو ناوزراندن بە چەشنێک تێکەڵ بوون جیاکردنەوەیان نەک ئەستەمە بەلکو راستی و درۆیی ئاوێتەی یەکدی کردووە کە هەموو ئەمانەش لە غيابى یاسایەکی گشتگیر و نەبونی و بەرپرسیارێتی کۆمەلایەتییە.
لە کاتێکدا رۆژنامەنووس بەرپرسیارێتی ئیتیکی لەسەرشانە بۆ وتنی راستییەکان و پابەندبوون بە مافی تایبەتمەندێتی و دورکەوتنەوە لە پلارهاویشتن و ناوزراندن چونکە میدیا ئەرکێکی پیرۆزە گەر بێ فێڵ و چەپاند بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت.