دواین هەواڵ

بەغدا لەمافنەدانەوە بۆ نەرمی و بەڵێن

‌ئەکبەر یوسف

16/09/2023

دوای ئەوەی پارچەیەکی پڕ لەڕەشبینی بەهۆی لێدوانی بەرپرسانی ناوەند هەرێمی گرتەوە، سەڕەڕای بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، ئاسۆی کوردستان لێڵ بووبوو،بەم سەردانە هەمەجۆرەی سەرۆکی حکومەت و یاوەری ئاهێک کرا بەبەری کوردستانیان... ڕاشکاوی و هێزی کارێزمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی لە تێگەیشتنی سەرکردە عێراقییەکاندا هەبوو بۆ دووبارە دەرککردنی دۆزی کورد و مەسەلەی مافە داراییەکان و بودجە...

ویست و خواستی تاک بەتاکی هەرێمی کوردستان لەمڕۆدا بەدەوری گوزەرانی ئابووری خول دەخواتەوە، لەهەستکردن بەم دۆخە نەخوازراوو خراپە ئابوورییەی تاک و هاونیشتیمانی کوردستانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە لەسەر ڕێبازی باوک، بارزانی نەمر توانی ڕەوتی سیاسەت بەرەو مەبەستێک کە شایستە بێت بەتاکی کوردستانی لەگەڵ گێڕانەوەی ئاسایشی دەروونی بۆیان... لەپاڵ خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و یەکخستنی دەنگی کوردی بەڕابەری و لێهاتوویی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا بەرهەمەکەی ئەوەبوو یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی کورد لەبەغدا نیشاندا، یەک تیمی کوردی کەبەرئەنجامی لێ وردبوونەوی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت بوو، ڕووبەڕووی حکومەتی عێراقی کردەوە، تاوەکو لە مەرجەکانیان بۆ پێدانی مووچە قسەیەکی تر بکەن...

دوای چەندین دانوستان و دانیشتن و لێک نزیکبوونەوەی وەفدی کوردی بۆ بەغدا، دەرئەنجامێکی ئاڵۆزی و نادیاری دروستکردبوو، بەم هەنگاوەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ ناوەند جێگای ڕەزامەندی سیاسیانی کوردستانی لێ هاتە کایەوە، گیانێکی نوێ لەبەری بیرو هزری تاک و خێزان و کۆمەڵگەی کوردستانی داکرد...

جێگای ئاماژەیە کە دەبێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت بەباشی هەڵسن بەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەرامبەر حکومەتی عێراقی وە دەرفەت بۆ بیانوو نەهێڵنەوە... پیاوی ئومێدبەخش و ئەرکی سەخت دەبێ، زرووفی نالەبار بۆ قازانجی میللەتەکەی بشکێنێتەوە لەگەڵ ڕەوتی گۆڕانکارییە سیاسیەکانیش گوزەربکات، ئەمانە سیفاتی سیاسی دووربین و ئارامگرتن...

ڕۆیشتنی ناوەندو هەرێم لەسەر ڕیتمێکی گونجاو بۆ ئیدارەدانی ئابووری و مەلەفی نەوت و پرسی کەرکوک،گەرەنتی مانەوەی پەیوەندیە تەندروستەکانە لەنێوانیاندا، هەرێم و ناوەند دووبارە پێویستی بە لێکتێگەیشتنی زیاترە بۆ پێدانی مافەدەستوورییەکانیە هەرێم، لێرەشدا سەرۆکی حکومەت تیمەکەی بۆ پاراستنی ئەم نەرمییەو بەڵێنەی نوێنراوە لەلایەن بەغداوە تەرجومەی بکەن بۆ واقیع و بگەیننە هەنگاوی کردەیی...

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP