دواین هەواڵ

ئایەتوڵڵا خامەنائی دەبێت ژەهراوێک هەر نۆش بکات !

‌چاپوك سەید عومەر

1 رۆژ پێش ئێستا

دوو پەرداخ ژەهراو لەسەر مێزەکەی خامەنائیە دەبێ یەکێکیان هەر بخواتەوە، هەر کامێکشیان نۆشبکات لە پەرداخە ژەهراوەکەی ئایەتوڵڵا خومەینی زۆر زۆر تاڵترە، کە کۆتایی بەشەڕی عیراق و ئێران هێنا و وتی وا دەزانم پەرداخێ ژەهر دەخۆمەوە .

لە هەردوو حالەت، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئەمریکادا بکات ئەوە هەر هەموو لێکدانەوەکان دەڵێ بە وێرانکاریەکی زۆرەوە کۆتایی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانە، خۆ ئەگەر بە مەرجەکانی ئەمریکاش ڕازیبێت، بە کورتی دەست بڵندکردن و پەڕۆی سپی هەڵکردنی بێشەڕەفمەندیە و لەوانەیە ڕووخانێکی بابەتی بێت، وەک ڕووخانی یۆگسڵافیا و دواتر بەندکردنی میڵۆسەڤیچ تا مردن .

من هەموو جار نووسیومە، ئێران وا بووە چلوحەوت ساڵ دەڵێ ئیسرائیل دەڕوخێنین، ئیسڕائیل ڕووخان مانای ڕووخانی ئەمریکا و تا ڕادەیەکی زۆر بەزینی ناتۆش دەگرێتەوە .

جمهوری ئیسلامی ئێران، بە تڕیلۆنەها دۆلاری وڵاتەکەی خۆی لە پێناوی ڕووخانی ئیسڕائیل سەرفکرد، عیراق و یەمەن و سوریا و لوبنان ئەوەی جاران پێیان دەگوت هیلالی شیعی کاولکرد، ئێران لەو پێناوەدا ملیۆنەها لە خەڵکی خۆی یاخود لە خەڵکی ئەو وڵاتانەی کە باسمکرد بە کوشتدا یا بریندار بوون .

ئێران ئێستا لەبەردەم دوو پەرداخ ژەهری شەرمەزاری خواردنەوەیە، یەکێکیان ژەهراوی خۆ ڕادەستکردنە و ئەویتریان ژەهراوی شەڕی خۆ تڕێنە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP