پێشمەرگە ووشەیەکی کوردیە لەدوو بەش پێک دێت: "پێش" بەمانای"بەردەم" یاخود "پێشەوا" دێت
واتای گشگیرتر بۆ ناوی پێشمەرگە: ئەوەی بەبەردەم مەرگ دەڕوات" کەسێک کە بەبێ ترس بۆ پارێزگاری نشتیمان و گەلەکەی ئامادەی خۆکوشتنە.ئەم ناوە نیشانەی دلێری و گیانفیدایە لەنێو گەلی کوردا، پێشمەرگە نەک تەنیا سەربازێکە بەڵکو فیداییەکی ڕاستەقینەی خاک و گەلە،
چۆن دەستی پێکرد؟
کوردستان هەمیشە لەنێوان چەندین وڵاتدا دابەش بووە-تورکیا ئێران عیراق سوریا، ئەو وڵاتانە کوردستانیان داگیرکردوو مافەکانی کوردیان نەدا، لەبەر ئەوەی حکومەتێکی فەرمی نەبووە تا پارێزگاری لەکورد بکات، کورد خۆی یەکە چەکداریەکانی بەرپاکرد بۆ شەڕکردن. ئەوانە بوونە پێشمەرگەو هێرشکاری سەر دوژمن بێ گوێدان بەترس و مردن. لەبەر بیرو باوڕی کوردایەتی و خۆنەویستی لەپێناو ناوی کورد و کوردستان چەکیان لەشانکرد نەک پێشتر هەڵگەڕاوەیەکی فەرمانبەری بن.بۆ ڕزگارکردنی خاکی کوردستان ئافرەتانی کورد دەورێکی کاریگەریان هەبوو لەخزمەتکردن بەدۆزی ڕەوای کورد هەموو کات ئامادەیان هەبوو چەک لەشان بکەن و شانبەشانی پیاوان بۆ ڕزگارکردنی کوردستان تێ بکۆشن، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە ئافرەتان تەنها کاری خزمەتکاریان پێسپێردرابوو بۆ ئامادەکردنی خواردن بۆ پێشمەرگەکان، ئەمەش بەهێزی هەستی نەتەوەیی و نشتیمانی لای مرۆڤی کورد بەپیاوان و ئافرەتان پیشانی جیهان دەدات، کاتێک لەساڵی ۲۰۱٤ تیرۆرستانی داعش هێرشیان هێنا بۆسەر عیراق و سوریا هێزێک کەتوانی شەڕی ڕاستەقینەیان بەرامبەر ئەنجام بدات هێزی پێشمەرگە بوو، کەتوانیان هەموو هەوڵە تیرۆرستیەکانیان پوچەڵ بکەنەوە کەئامانجیان دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو لەژێر ناوی اللە اکبر. بەڵام هەرچی قەتل و عامە بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجامیان دەدا، هەر لەو کاتەوە جیهان پێشمەرگەی بەشمشێری جیهانی داعش ناساند - واتا ئەوانەی کە ڕووبەڕوی ئەو مەترسییە گەورەیە بوونەوە، ئیستا پێشمەرگە هێزی فەرمی کوردستانی عیراقن. لەجەنگەکان هاریکاری زۆری وڵاتانی ئەقلیمی و وڵاتانی دەرەوە کردووە بۆ سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەقدا، جامانەی کوردی پێشمەرگانە و چەکی سەر شانیان و جل و بەرگی کوردی بووەتە دەست و بەرگی شانازی لەنێو گەلی کوردستان و گەلانی جیهان، شەهیدی ڕاستەقینە پێشمەرگەیە چونکە تەنها پێشمەرگەیە تەنها دیفاع لەمافەکان و خاکەکەی دەکات چاوی لەداگیرکاری نیە وەکو وڵاتان و گەلانی جیهان چاوی لەبەرژەوەندی زیاترو داگیرکاری بێت، لەکۆتایدا ئەوەی ئازادی بەرجەستەکرد بۆ گەلی کورد پێشمەرگە بوو، لەساییەی گیانفیدایی پێشمەرگە شەرەف و کەرامەتی کورد شکۆی بۆ گەڕایەوە، ڕوحی شەهیدانی کوردستان شادو کوردستان ئارام