بۆ چى ڕووى مووشەکى بالستیی و درۆنى تیرۆریستان بە ئاڕاستەى بارزانییە
ئیرادەی کوردستان پۆڵاینتر و بەهێزتر لەوەیە کە بەوجۆرە هێرشانە بچەمێت
رێبوار حەمەلاو شوانى
لە کاتێکدا ناوچەکە وعێراق بە قۆناغێکى هەستیار و پڕئاڵنگاریی تێدەپەرێت؛ هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتییە ژیرانەکەى بەهەموو شێوەیەک هەوڵیانداوە خۆیان لە تێوەگلان لە شەڕە جەمسەرییەکان بەدوور بگرن و ڕۆڵى چارەسەرى ئاشتیانە و دیپلۆماسیانە دەگێڕن ، لەو چوارچێوەیەشدا ، مەسروور بارزانى ،سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، هەمیشە وەک سەرکردەیەک بەهێز و کاریگەرى کە توانایی چارەسەرکردنى پرسە ئاڵۆزییەکانى داوە ، هەمیشە هەوڵەکانى بۆ بەرەو پێشبردنى هەرێى کوردستان و ئینجا سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکەشە، لە ڕووى سیاسی و دیپلۆماسیشەوە هەمیشە هۆکار و فاکتەرى ئاشتى وئارامیی بووە ، بە ئاشکراش چەندین جار رایگەیاندووە
ئێران و نەیارانى کوردستان باش دەزانن کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى هەولێرى پایتەختى کوردستان ، رۆژ بە رۆژ لە پێشکەوتن وگەشەسەندن دان و سەرکردایەتییەکەش لە دەستێکى ئەمنیدایە ، ئەوان ئیتر دواکەوتوون لەوەى بتوانن بە درۆن و مووشەک وپیلانگێرى و قەیرانسازى پێش بەم پێشکەوتن وگەشەندننانە بگرن و چونکە باش دەزانن ئاراستەى هەرێمى کوردستان بەرەو لووتکەیە ، لە هەمانکاتیشدا ئێستا هەولێرى پایتەختى کوردستان بە سەرکردایەتى بارزانى بۆتە سەنگەرو قەڵاى بەرگریی لە شووناسى نەتەوەیی و هەموو پێکهاتە جیاوازەکان و ئایین و ئایینزاکان و بەتایبەت بۆ بۆ نەتەوەیی کوردست هەولێر وەک پایتەختى ڕزگارکراوى کوردستانە ، رۆژ بەرۆژیش ئاڵاى کوردستان و سەرودى نیشتیمانى رەقیب گوێى داگیرکەران کەڕ و کۆشکى نەیارانى کوردستان دەلەرزێنێت
ئەوە دەیان جارە بە پاساویی بێ بنەما و بەڵام بە ڕق و کینەیەکى ڕەش پەڵامارى کوردستان و بارزانى ، زۆر نامەردانە شوێنى نیشتەجێ بوون و ئابوورى و سەرچاوەکانى ژیان بە مووشەک و درۆن هێرش دەکڕێتەسەرى ؛ ئەو هێرشە تیرۆریستى و دوژمنکارانەیە چەند جارێکى دیکەش بۆ سەر بارەگاى بارزانى و ماڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئینجا ماڵى بارزانى و نووسینکەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان و ئاژانسى پاراستنى هەرێمى کوردستان ، پێشهاتێکى مەترسیدارە ، هیچ پەیوەندى بە بوونى ئەمەریکاو حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران و بوونى مۆسادى ئیسرائیلیەوە نییە ، بەڵکو پرسەکە زۆر لەوە گەورەترە و ئەوەى ڕژێمى خۆپەرست و شکستخواردوو و گۆشەگیرى ئێران بەرامبەر بە کوردستان و بارزانى دەیکات ، بەتایبەت وەک بیانوو و پاساوێک بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان و هەولێرى پایتەخت بە شێوەی بەردەوام وێراى ئاگربەستە بەردەوام و پچڕ پچڕەکان چ بەڕێگەى میلیشیا تیرۆریستەکانى لە عێراقەوە و چ ڕاستەوخۆ لە خاکى ئێرانەوە ، ئەو پەڵاماردان و بە ئامانجگڕتنێکى دوژمنکارانەیە بەرامبەر بارزانییەکان و حکوومەتى کوردستان ، هۆکارەکەشى ئەوەیە کە بارزانى و کوردستان نە لە رابردوو و نە لە ئێستاشدا بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوونە و نابن بچنە بەرەى شەڕى ئێران دژ بە ئەمەریکاو هاوپەیمانانى ، لە هەمانکاتیشیدا ترسى ئەوان لە بارزانى بۆ ئەوەیە هەمیشە هەوڵەکانى بۆ تەبایی و یەکرێزى نێوماڵى کوردە لە سەر ئاستى هەر چوار بەشى کوردستان دا ، بە پێچەوانەى هەندێک حزب و لایەنى لاوازى دیکەى سیاسى کوردى زمان کە سەریان بۆ ئێران و نەیارانى کوردوکوردستان دانواندووە .
ئەم ئەزموون و ڕێبازەى ئێستا ، درێژە پێدەرى ئەم ڕێچکەیە کە سەرۆک مسعود بارزانى ، بە حوکمى مێژووی دۆزى کورد ، وادەخوازێت کە لە گەڵ دۆزى رەواى نەتەوەکەیدا کوردانە مامەڵە بکەن و ئەوەى ترسى لە نێو دڵى نەیارانى کورد و بەتایبەتى ئێران دروستکردوە ئەزموونى کوردستان لە عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کە پێشەنگ وسەرکەتووە ، وێراى هەموو تێبینیەکان ، بەڵام گرنگە ئەوەیە ، ئێران دەیەوێت بە مووشەک و درۆن و دەستوەردان لە کاروبارى ناخۆیی و دروستکردنى درز و لێکترازان تەبایی نێوخۆیی دروست بکات و مەترسى لە سەر ئەزموونى هەرێمى کوردستان دروست بکات
بەدڵنییاییەوە ، ئەو هێرشە تیرۆریستى و مووشەکى و درۆنییەى ئێران بۆ سەر نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و شوێنى حەوانەى بەڕێوەبەرى ئاژانسى پاراستن ئەو راستییەى سەلماندووە کە ئەو ڕژێمە دوژمنى سەرەکى گەلى کورد وقەوارەى هەرێمى کوردستان و ئینجا مرۆڤایەتى و هەموو پێکهاتە و دیموکراسییە و چاوى بە سەرکەوتن و گەشەسەندنەکانى کوردستان هەڵنایەت کە بارزانى سەرکردایەتى و پێشەنگە ، لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانى کوردستان مەسروور بارزانى وهەڵوێستى سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان هەمیشە دوورگرتنى کوردستان بووە لە شەڕ و ململانێیەکانى ناوچەکە و لە پێناو ڕێزگرتنى دراوسێیەتى لەسەر بنەماى هاوبەش ، وێراى هەموو ئەو بانگەشانە بۆ ئاشتى و لێکتێگەیشتن ، بەڵام ئێران بە شێوەیەکى زۆر نامەردانە و دوژمنکارانە بە مەبەستى تێکدانى سەقامگیرى و ئاشتى کوردستان بەردەوام بە مووشەک و درۆن پەڵامارى گەلى کورد و بەتایبەت شوێنە ستراتیژییەکان دەدات و هێڵەسوورەکانى بەزاندووە ، ئەوەش ئاماژەیەکى مەترسیدارە و بەردەوامى ئەو جۆرە پەڵاماردان و هێرشە بێ پاساوانە زیان بە سەقامگیرى و دراوسێتى و ئاشتى ناوچەکە بە گشتى دەگەێنێت
بەدڵنییاییەوە ، ئامانجى ئەو هێرش و پەڵاماردانە درۆنى و مووشەکییانەى کە بە ئاراستەى هەولێر و بارزانى کراون ، نەک بنکەى ئەمەریکاو هیچ وڵاتێکى دیکە نەبووە و خوى هەرێمى کوردستان و ئەوا بەو هێرشانە دەیانەوێت هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى بارزانییەکان ناچار بکەن سەر بۆ دوژمنانى کورد بچەمێنن و هەروەها خەونى لەناوبردنى قەوارەى سیاسى کوردستان دەبینن , بەڵام ئیرادەى کوردستان وبارزانى پۆڵایینترە و بەهێزترە لەوەى کە بەم جۆرە هێرش و پەڵامارە تیرۆریستیانە بچەمێت
ئامانجی ئەو مووشەکانەی ئێران ئاراستەی هەولێری کردوون، بنکەی ئامریکا و هیچ وڵاتیکی دیکە نەبووە و خودی هەولێری پایتەخت و تاکە پارچەی رزگارکراوی کوردستان و ئیرادەی رزگاریخوازانە و ویستی شوناسخوازانەی نەتەوەی کوردیان کردۆتە ئامانج. لە راستیدا سەرجەم ئەو هێرشانەی داگیرکەرانی کوردستان بەناوی جۆراوجۆرەوە دەیانکەنە سەر باشووری کوردستان، ئامانجیان سەرنەوی کردنی کوردان و لەناو بردنی قەوارەی سیاسی ـ نەتەوەیی باشووری کوردستانە، بەڵام ئیرادەی کوردستان پۆڵاینتر و بەهێزتر لەوەیە کە بەوجۆرە هێرشانە بچەمێت.