دواین هەواڵ

ئایا عەلی زەیدی سەروکوەزێرانی عێراق تەلاقەکەی دەکەوێت

‌نەوزاد هێتوتی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئایا عەلی زەیدی سەروکوەزێرانی عێراق تەلاقەکەی دەکەوێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو  وادەیەکەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری کردووە، بۆ ئەوەی تەنیا چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت و نابێت گروپە میلیشیاکان چەکیان لە دەست بێت بۆ ئەوەی بە درۆن و مووشەکی بالیستی هێرش نەکەنە سەر دەوڵەتانی دراوسێ، کەچی ئێستا گوتاری سەرکردە و  هێزە شیعەکان بە تەواوەتی گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. ئێستا دەڵێن بە عەرەبی: «ندعو إلى حصر السلاح بيد الدولة عبر الحوار والتفاهم.

لە کاتێکدا پێش سەردانی ئیسماعیل قائاانی،  جەختیان دەکرد کە  تاوەکو ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦ دەبێت هەموو گروپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەست بکەن، ئەگەر نا، دەبێت بە زەبری هێز ڕووبەڕوویان ببینەوە. ئێستا لە ژێر گوشاری سوپایی قودس و ئێراندا مەوجەکەیان  گۆڕاوە و باسی  ئەوە دەکەن کە دەبێت بە گفتوگۆ و دیالۆگ ئەم کارە بکرێت و نابێت پەنا ببرێتە بەر هێز. لەو ڕووەوە، سودانی باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ چەکدانانی گروپە چەکدارەکانە، بەڵام دەبێت هەموو شتێک لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە بێت. بە هەمان شێوە، عەمار حەکیم و مالیکی و  هادی عامری دەڵێن دەبێت بە دیالۆگ لەگەڵ گروپەکان هەوڵ بدرێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، نەک بە هێز.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوایین ڕاگەیاندنەکانیاندا، گروپە چەکدارەکان چەند مەرجێکی سەرەکییان داناوە بۆ چەکدانان:
یەکەم، دەرچوونی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

دووەم، چەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە.

سێیەم، دەرچوونی هێزەکانی تورکیا.

چوارەم، عێراق لە ڕووی دارایی و ئابوورییەوە سەربەخۆ بێت و لە ژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەمریکادا نەبێت.

 

واتە بە سەد ساڵی تریش ئەگەر بەو شێوەیە بڕۆینە پێشەوە، بە دیالۆگ ئەم کێشانە چارەسەر نابن. تەنیا ڕێگەی چەکدانانی گروپە چەکدارەکان ئەوەیە بە زەبری هێز ڕووبەڕوویان ببینەوە.

ئێستا ئەلیزەیدی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەروەدایە ؛ لە کاتێکدا زەیدی لەبەردەم ترەمپ و ڕای گشتیی عێراقیدا قەلاقی هاوشتووە و تا ٣٠ی ئەیلول دواوادەیە بۆ گروپە چەکدارەکان. ئەگەر نا، بە هێز ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا زەیدی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، یان هەمان ڕێچکەی سەرکردەکانی تری شیعە بگرێتەبەر  وتەلاقەکەش دەکەوێت؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP