له سه‌ره‌تادا گرنگه بزانین كه ( پێشمه‌رگه ) ، وشه‌یه‌كی پیرۆزی كوردییه واتای ئه‌و مرۆڤه ئازا و شۆڕشگێره‌یه كه له پێناو ئازادی و ڕزگاری كوردستاندا ، هه‌میشه مه‌رگی خۆیان خستۆته پێش ههمووشێتكهوه و ، هه‌رده‌م گیان له سه‌رده‌ستن و، شه‌هیدبوونیان له پێناو نه‌ته‌وه و نیشتیمان‌دا ، لووتكه‌ی شكۆداری و سه‌روه‌ری و نه‌مرییانه ، بۆیه پێشمه‌رگه ترس نازانێت و هه‌رگیز له گیانبه‌خشین و مه‌رگ سڵی نه‌كردووه و سڵ ناكاته‌وه ،
ناو و وشه‌ی پێشمه‌رگه بۆ 80 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له سوپای كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد پێشمه‌رگه ئازایانه بوون به‌رگرییان له كۆماری كوردستان كرد ، ڕه‌نگه زۆر ناوی دیكه‌ی به درێژایی خه‌باتی گه‌لی كورد هه‌بوو بێت ، به‌ڵام هیچكامیان به قه‌د وشه‌ی ( پێشمه‌رگه ) پیرۆز و شیرین و ده‌قگرتوو نین ، له ئه‌مڕۆشدا، پێشمه‌رگه بۆته وێردی شیرینی سه‌ر زمانی گه‌وره و بچووكی كورد .. پێشمه‌رگه بۆته سیمبوڵ و هێمای ئازایه‌تی و دڵسۆزی و گیانبه‌خشی له پێناو كوردستان و جوانترین شوناس له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئه‌مڕۆ كاتێك باسی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت ، ئه‌وا هه‌نگاوێكی مێژوویی و گرنگه بۆ به‌نیشتیمانیكردنی هێزه چه‌كداره‌كان و دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو، نیشتمانی و پیشگه‌ر له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆیه په‌یكه‌ربه‌ندیی نوێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ر دوو ده‌ڤه‌ری یه‌ك و دوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ، كه سه‌رجه‌م یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به سه‌ر 11 فیرقه و دووهێزی گه‌وره‌ی پشتیوانیدا دابه‌شكراوه ، ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه‌یه له‌ڕووی ته‌كنیكی و سه‌ربازی و كارگێرییه‌وه ، هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته خاوه‌نی یه‌ك سوپای نیشتیمانیی یه‌كگرتوو
بۆیه ، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كانی پێشمه‌رگه، نه‌ك هه‌ر وه‌ك هێزێكی نیزامی یه‌كگرتووه به‌هێزتر ده‌كات ، له‌هه‌مانكاتیشدا متمانه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش زیاتر ده‌كات و توانای به‌رگری له خاكی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات ،هه‌روه‌ها كاتێك خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوور له‌ململانێی حزبی ده‌بینن كه داكۆكی له خاك و ماڵیان ده‌كات و هه‌ستی بیروباوه‌ر و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ده‌كات
بۆیه كاتێك هێزی سه‌ربازی ده‌بێته هێزێكی نیشتیمانی له دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت ، له ژێر یاسا و كۆنتڕۆڵی سڤیڵ بێت و فهرماندهییهیی یهكگرتووتیی هه‌بێت ، به دامه‌زراوه‌یی و پابه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و نیشتیمانی پێناسه ده‌كرێت و ده‌بێته جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان . به‌تایبه‌تی بۆ هێزێكی وه‌ك پێشمه‌رگه زۆر گرنگه ، چونكه پێشمه‌رگه له ڕووی مێژووییه‌وه سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رگریی گه‌لی كورده ،پێشمه‌رگه له مێژوویی خه‌باتی كورددا ، هه‌میشه جێگه‌ی متمانه و سه‌رچاوه ئارامی و ئاشتی و پارێزه‌ری نه‌ك ته‌نیا له دۆزی گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی به‌ڵكو به به‌ڵگه‌وه پارێزه‌ری گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان بووه و له كاته سه‌خته‌كانیشدا وه‌ك هێزێكی متمانهپێكراویی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بووه بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌كه له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و گروپ و میلیشیا نایاساییه‌كان
هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانی ، مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، له چوار چێوه‌ی هێزێكی یه‌كگرتووه‌دا ، ئینجا راهێنانیان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ، جێگه‌ی متمانه‌پێكراوه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ڕۆڵی گرنگیان هه‌بێ له پارێزگاریكردن له ئارامی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا هێزێكی نیشتیمانیی له‌ڕێگه‌یه‌كی زانستینهوه ، ئه‌ركی قورسی له ئهستۆتیه ، چونكه ، ئه‌م یه‌كگرتن و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، وا ده‌كات زیاتر جێگه‌ی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بێت و كوردستانیش له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌باته قۆناغێكی گرنگی ستراتیژییه‌وه