هەرێم نیوز
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگەیاند،ده‌ستخۆشی له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دراون بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بودجه.
ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "ده‌ستخۆشی له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دراون بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بودجه و جێبه‌جێكردنی، وه‌ك بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ناردنی پاره بۆ چه‌ند مانگی داهاتو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌ییتر له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لی عێراق".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.