هەرێم نیوز
به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، به دوو درۆن كراوه و شوێنێكی كردووه‌ته ئامانج كه وانه‌ی سه‌ربازیی تێدا خوێندراوه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رووداو سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت وتی: "هێرشه‌كه به دوو درۆن كراوه".
وتیشی:"پێشمه‌رگه بۆ مه‌شق له‌وێ بووه، ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون ئه‌وانه بوون كه شه‌ڕی داعشیان كردووه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چه‌ند ساڵه له ئه‌ركدان ئێستا چاوه‌ڕێین كه ئه‌نجامده‌ری كرده‌كه ئاشكرا ببێت، ئه‌مه كارێكی نامه‌ردانه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و درۆنانه له هه‌ر شوێنێكه‌وه هاتبن، كارێكی ترسنۆكانه‌یه، ئێمه دژی هیچ دراوسێیه‌ك نین، ئه‌مه جاسووسییه و كاری نامه‌ردانه‌یه كه خه‌ڵكێك هه‌واڵیان ده‌داتێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه"ئه‌و وڵاتانه یان هه‌ركه‌سێك كه ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌وه چاویان به‌م ئه‌زموونه هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان تێكبده‌ن. ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه خۆیان له‌وێن بۆ ئه‌وه‌ی قسه له دژی تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا تیرۆرمان ده‌كه‌ن".
مسته‌فا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد واز له هه‌موو شته‌كان بێنن و دابنیشن و واجبی سه‌رشانی خۆیان به گفتوگۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
چونكه ئه‌مڕۆ لێره‌یه، سبه‌ی له جێیه‌كی دیكه‌یه. چونكه هه‌ر دوێنێ له بنكه‌یه‌كی كه‌نه‌كه دراوه له هه‌ولێر و كادیرێكیان كوشتووه كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی خۆی دانیشتووه".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.