دواین هەواڵ

ئابوری‌

 31/01/2021

هۆشیار عەبدوڵا: سونەکان پشیوانی کورد دەکەن لەیاسای بودجەدا

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی هیوا ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیاندا سونەکان پێیان وتوون ئەوان پشتیوانی هەر دەقێک دەکەن کە کورد ڕێککەوتنی لەبارەوە بکا.

هۆشیار عەبدوڵا لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و ئەمرۆ یەکشەممە کۆبونەوەی ژمارە ۳٦ ی لیژنەی دارایی سەبارەت بە موازەنە بەرێوەچوو.

هەروەها دەڵێت، بەشێک لە کوتلە شیعیەکان رایەکی نوێیان سەبارەت بە نەوت و پشکی هەرێم خستە روو، بە گوێرەی ئەو دەقە نوێیە، عێراق لە بەندەری جیهان هەموو نەوتی هەرێم وەربگرێ، بۆ کرێی کۆمپانیا و گواستنەوە و مەسرەفەکانیی تر، برێک لەو نەوتە بدەنەوە بە هەرێم خۆی بیفرۆشێ، واتە کۆی نەوتەکە بە نەوت وەربگرن، کرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکەش بە نەوت بدەنەوە هەرێم.

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت، رای ئێمە پشتیوانیکردنە لەو دەقەی کە لە حکومەتەوە هاتوە وەک خۆی.

 ئەو بڕگە کە حکومەتی عێراقی باسی کردووە لە یاسای بودجەدا، ڕادەستکردنی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لەسەدا ٥٠ داهاتی خاڵە سنورییەکانە.

ئێستا لایەنە شیعییەکان دەڵێن یان دەبێ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت یان دەبێ داهاتی نەوتەکە بەنرخی سۆمۆ بێ، حکومەتی هەرێم بەهەردوو داواکارییەکە ڕازییە.

شاندی دانوستانکاری هەرێمیش جەخت لەوە دەکەنەوە کەهیچ بیانویەکیان بۆ لایەنە شیعییەکان نەهێشتووەتەوە، بەڵام بەداواکاری نادەستوریش ڕازی نابن، ئێستاش بۆ دواینجار چونەتەوە بۆ بەغداد بۆ دانوستان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەدا.

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا لیژنەی یاسای کارەکانی خۆی لەبارەی ڕەشنوسی بودجەی ٢٠٢١ەوە تەواو بکات و دواتر بدرێتە فراکسیۆنەکان و ئەوکات بچێتەوە بۆ پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP