دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان توانیویەتی پێگەیەکی بەهێزی ئابووری دروست بکات

هەرێم نیوز

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان توانیویەتی پێگەیەکی بەهێز لە ئابووریدا بۆ خۆی دروست بکات و بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش بچێت، سوودی لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە وەرگرتووە بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرێمی کوردستان وەک بازاڕێکی گەورە و کراوە بۆ کەرتی تایبەت دەبینرێت و حکوومەتی هەرێم سیاسەتی ئەوەیە بایەخێکی زۆر بەم سێکتەرە بدات. ئەمە بە ئامانجی فرەچەشنکردنی ئابووری و کردنەوەی دەرگا بەڕووی سەرمایەگوزاریی بیانی و هێنانی سەرمایەگوزاران لە وڵاتانی جیاجیاوە بۆ هەرێمی کوردستان.

هەروەها سەفین دزەیی باسی لە بوونی یاسایەکی باشی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئاستەنگەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەوان ڕێگر نین لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە.

وتیشی: گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا و دڵنیاییدان بە کۆمپانیا نەوتییەکان کە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی 3ی 2023ـەوە كە هەناردەی نەوت ڕاگیراوە تا ئێستا، عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 28 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتوە بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتەوە.
سەفین دزەیی باسی لەوەشكرد، عێراق بە بڕیاری دادگای پاریس، كە مەبەستی بو تورکیا قەرەبوی بکاتەوە، بەڵام تورکیا تا ئێستا ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەکردوە. چاوەڕوانکردنی وەرگرتنی نزیکەی ملیارێک و نیو دۆلار لە کاتێکدا زیانی 28ملیار دۆلار تۆمار کراوە، لە ڕوی ژمێریارییەوە کارێکی ناڕەوایە.

سەفین دزەیی ڕونیكردەوە، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کاردانەوەی توندی ئەمریکای لێکەوتوەتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە ڕونی ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە. ئەوان بەرژەوەندی خۆیان دەپارێزن و لە كۆی چوار لەو كۆمپانیایانەی كە هێرشیانكرایە، دوانیان ئەمریكی بون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP