دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بارزانی: کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش

هەرێم نیوز

کەناڵی FRANCE 24، چاوپێکەتنێکی لەگەڵ بارزانی ئەنجامداوە، تێیدا باس لە چەندین پرسی جۆراوجۆری گرنگ و بابەتە هەستیارەکانی ناوچەکە کراوە.

بارزانی لە چاوپێکەوتنەکەووا باسی دۆخی سووریا و زیادبوونی توندووتیژی دژی عەلەوی و دروز و کوردەکانی کرد لە دوای هاتنی دەسەڵاتدارانی نوێ و وتی: لە مانگی ئازاردا، ڕێککەوتنێک لە نێوان مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، واژۆ کرا بۆ یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی ناوچەکە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی. بەڵام ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە. بارزانی ڕایگەیاند کە "نیگەرانی ئەوەی هەیە دۆخەکە پەرەبسێنێت" لە نێوان گەلانی کورد و عەرەب و ببێتە هۆی دەستوەردانی بیانی.

لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی بیانی لە لایەن تورکیاوە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بارزانی وتی "تورکەکان پشتیوانی لە پرۆسەیەکی ئاشتیانە دەکەن" و "پشتیوانییان لە ڕێککەوتنەکە کرد لە مانگی ئازاردا، وەک چۆن ئێمەش وامان کرد". "پێکەوە، هەوڵمانداوە دڵنیا بین کە ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ دەکرێت."

بارزانی لە درێژەدا پێشوازی لە ڕادەستکردنی چەک کرد کە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە تورکیا ڕاگەیەندرا و هیوای خواست کە ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پەکەکە. "هەست دەکەم ئازادکردنی ئەو ئەنجامی پرۆسەی ئاشتی دەبێت."

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2025، بارزانی وتی "بێگومان ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بکشێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی هەمان سیناریۆ دەبینەوە کە لە ساڵی 2014 ڕوویدا: داعش  دووبارە سەرهەڵدەداتەوە".

هۆشداریدا و وتی: "داعش مەترسییەکی زۆر گەورەیە و ئێمە بە فەرمی ڕامانگەیاندووە کە ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە؛ بەشێکە لە سیاسەتەکەمان."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP