هەرێم نیوز
بەڕێوەبەڕی سەنتەری فریاکەوتن لە سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان میکسەرێکی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێلێکی دیكه لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستداوه و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سامان نادر، بەڕێوەبەڕی سەنتەری فریاکەوتن لە سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لە نێوان میکسەرێکی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێلێکی دیكه لە ئه‌نده‌رپاسی کەسنەزان لە شاری سلیمانی ڕویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، میکسەرێکی چیمەنتۆ خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە کێشاوە و بەهۆیەوە گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و دو كه‌سیش برینداربون و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره.