هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و باخچەی منداڵان و پەیمانگاکان ئاگادار دەکاتەوە کە 4ی ئەیلوول دواین وادەیە بۆ تۆمارکردنی بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستمی ئی- پەروەردە بۆ خوێندنی 2025- 2026.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداریەک بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی ئی - پەروەردەوە :
ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵان تا پەیمانگەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕێکەوتی ٤ ی ٩ ی ٢٠٢٥ ؛ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی :
١- بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی - پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
٢- تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی ئی - پەروەردە بە دروستی.
کاتژمێر ١٢ ی شەو سیستەمی ئی - پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستەمی ئی - پەروەردە
٣٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥.