دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری مەخموور دابەش دەكرێت

هەرێم نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی 2 هەزار و 447 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای مەخموور و ناحیەکانی دیبەگە و قەراج دەست پێ دەکات.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێ دەکات.

لەم قۆناغەدا، تیروپشک بۆ 2 هەزار و 447 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری قەزای مەخموور و ناحیەکانی دیبەگە و قەراج ئەنجام دەدرێت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دێت، کە لە 27ـی ئاداری 2024، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچوو. بڕیارەکە تایبەتە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوونە.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، پێشتریش بە چەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە. پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێشتر سوودمەند نەبوونە، زەوی وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP