دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆیە؛ هەفتەی داهاتوو كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێری

هەرێم نیوز 

تیمی پرۆژه‌ی ڕووناکی رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا كارەبای كۆیە دەكرێتە 24 كاتژمێر، بەمەیش تەواوی شار و شارۆچكەكانی سەربە پارێزگای هەولێر، دەبن بە خاوەن كارەبای 24 کاتژمێری.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، تیمی پڕۆژەی رووناكی، ڕایگەیاند، كاركردن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی كۆیە سوود لە پڕۆژەی رووناكی وەربگرن بەردەوامە.

وتیشی، لە رۆژی شەممه‌وە كارەكانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ شارۆچكەی كۆیەش دەست پێ‌ دەكات، ئەوانیش دەتوانن هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی تر سوود لەو پڕۆژە وەربگرن.

قەزای كۆیه‌ لە پێنج شارەدێ (شۆڕش، سكتان ، ئاشتی ، سێگردكان و تەقتەق) پێكدێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP