هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیلی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سهركۆنهى هێرشى ئهمڕۆى ئيسرائيل بۆ سهر دهوحه دهكهين كه ئاسايش و سهقامگيريى ناوچهكه دهخاته مهترسييهوه.
سەرۆکایەتی هەرێم بە تەواوی پشتیوانی خۆی بۆ قەتەر دەردەبڕێت، هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەموو هەوڵێک بدات بۆ ڕێگری لەو کارانە و گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە دەوحەی قەتەڕ، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند پێنج کەس لەو هێرشەدا کوژران بەڵام هیچ سەرکردەیەکی لیژنەی دانوستانکارەکە نەکوژراوە.