هەرێم نیوز
وته‌بێژی دەم پارتی ڕایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتودا شاندێكی به‌رفراوانی ده‌م پارتی به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ن.
ئایشه‌گوڵ دۆغان، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ده‌م پارتی) له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ده‌م پارتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ده‌م پارتی له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا كۆتا گۆڕانكارییه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموركاتیكیان هه‌ڵسه‌نگاندوه، هه‌روه‌ها تیشكخراوه‌ته‌سه‌ر پێویستیییه هه‌نوكه‌یه‌كانی پرۆسه‌كه.
وتیشی، "هه‌فته‌ی داهاتو شاندێكی به‌رفراوانی ده‌م پارتی سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ن، كه هاوسه‌رۆكانی گشتی پارته‌كه‌یشی تێدایه"، به‌ڵام ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی دیاری نه‌كرد.
باسی له‌وه‌شكرد، "له هه‌فته‌ی داهاتودا، شاندێكی به‌رفراوانی ده‌م پارتی سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كات، كه هاوسه‌رۆكانی گشتی پارته‌كه‌شمانی تێداده‌بێت، له پلانسازییداین بۆ ڕێكخستنی سه‌ردانییه‌كه".