دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە: فشار نەکراوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بە نایاسایی کار بکەن

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە رایدەگەیەنێت، هیچ کەسێك فشاری نەکردووە کە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بە نایاسایی کار بکەن وە ئێمەش ڕێگەمان بە کەس نەداوە دەستێوەردان و کاری نا یاسایی لەم بارەوەیە ئەنجام بدات، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەم، ئەوەیە كە خەریکی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و خانەقایەکم لە هەولێر و خۆم بۆ خزمەتی ئایینی و شەرعی تەرخان دەكەم.

نیاز شێخ راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هیچ کەسێك فشاری نەکردووە کە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بە نایاسایی کار بکەن، ئێمەش ڕێگەمان بە کەس نەداوە دەستێوەردان و کاری نا یاسایی لەم بارەوەیە ئەنجام بدات.
ئەوەشی وتووە: دەربارەی بابەتی ئۆنڵاین بۆ ناونوسینی پاڵێوراوانی حەج ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری و وەزارەتمان، پێکەوە ئەنجاممانداوە و هیچ کەسێکیش دژایەتی نەکردووە.

دەربارەی دەستبەرداربوونی لەپۆستەکەی و خانەنشینبوونی، دەڵێت: ماوەی دوو ساڵ زیاترە داوای خانەنشین بوونم لە پۆستەکەم لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کردووە مەبەستیش ئەوە بوو کە بەندە خەریکی دروستکردنی مزگەوت و حوجرە و خانەقایەکم لە شاری هەولێر و هەنگاوی باشی بڕیوە، مەبەست لەم کارە خۆم بۆ خزمەتی ئایینی و شەرعی تەرخان بکەم ،بەڵام ئەو کات داوەکەم ڕەتکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی ئەمساڵ بە هاوکاری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتمان پڕۆسەی حەج بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا، داواکاریم بۆ خانەنشین بوون ڕەزامەندی لەسەر دراوە و بە سوپاسەوە هەموو لایەك هاوکار و پشتیوانم بوون بۆ سەرکەوتنەکانمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP