هەرێم نیوز
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نزیكن له ڕێكه‌وتن و موچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌مساڵ په‌یوه‌سته به‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئێستا هه‌ردولا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی 9ی 2025، ڕێباز حه‌ملان یاریدەدەری سەرۆل وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه و نوێنه‌ری هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌بوه كه داهاتی ناوخۆیان هه‌یه و راپۆرتێك ئاماده‌كراوه بۆ عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانن بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی، لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌كی باش هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكنزیكبونه‌وه‌ی باش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رسوماتی داهاتی ناوخۆ كه به‌یاسا مافی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و داهاته‌شی كه به داهاتی فیدڕاڵی هه‌ژمار ده‌كرێت 50% بۆ هه‌رێم و 50% بۆ به‌غدا بێت، بۆیه هه‌ردولا لێكنزیكن.
په‌یوه‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت، ڕێباز حه‌ملان وتی، "رێكه‌وتوین كه گرێبه‌ستێكی سێ لایه‌نه ئاماده‌بكرێت له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیاكان، هه‌رێم چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تیادا كردوه و ناردویه‌تیه‌وه بۆ به‌غدا، به‌غداش ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رازی بن له‌سه‌ری ئه‌وا ده‌نێردرێت بۆ كۆمپانیاكان".
له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرێت، ڕونیكرده‌وه، "ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه كراوه بۆ ناردنی 120 ملیار دینار داهات بۆ به‌غدا بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی ئه‌مساڵ بوه، بۆ مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت و مانگه‌كانی داهاتو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بێت و پێموایه سبه‌ینێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌درێت".